هێرشی ئەمریکا لە نێوان واقیع و وەهمدا/ ئەمیر مام والی

لەم ڕۆژانەدا باسی گەرمی میدیا جیهانی و ناوخۆییەکان بریتیە لە ئەگەری هێرشکردنی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، لە زۆرێک لە میدیا جیهانیەکان بە تایبەت میدیایی (عەرەبی و میدیایی بەرهەڵستکاری ئێران)، پرسەکە یەکلایکراوەتەوە و بڕیاریان داوە کە بەڵێ ئەمریکا دەچێتە جەنگێکی فراوانەوە لە دژی ئێران.

بەڵام با وردتر و ژیرانەتر بپرسین: ئایا ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران؟

بەپێی لێکدانەوەی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات لە ناوچەکەدا، وە بەپێی هەڵسەنگاندنی توانایی سەربازیی و مرۆیی هەردوو وڵات وە بەپێی زانیارییەکان، دەگەین بەو ئەنجامەی کە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران یەک لە سەدە، کەوایە دەتوانین بڵێین نەخێر ئەمریکا هێرش ناکاتە سەر ئێران و باسەکە زیاتر باسێکی وەهمی و میدیاییە وەک لەوەی باسێکی جدی و واقیعی بێت.

بۆچی ئەمریکا هێرش ناکاتە سەر ئێران؟

١- بە ڕوانین و ورد بونەوە لە جەنگەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەین بەو ئەنجامەی: کە ئەمریکا پێش هەر جەنگێک هاوپەیمانییەکی گەورەی دروستکردوە، چونکە بە تەنیا توانای جەنگی نیە، لە ئێستاشدا هیچ جۆرە هاوپەیمانییەک لە ئارادا نیە.

٢- ئەمریکا پێش هێرشکردنە سەر عێراق یان ئەفغانستان یان سوریا یان ڤێتنام یان پێش ئەوەی جەنگێکی هەڵگیرساندبێ هاوپەیمانی جیهانی دروستکردوەو بەهانەی تایبەتی هەبوە بۆ هێرشکردنە سەر ئەو وڵاتانە، وە لە ناوخۆی ئەو وڵاتانەشدا هاوپەیمانی و هاوکاری هەبووە (لە عێراق بۆ جەنگی سەدام شیعە و کورد هاوکاری بون، لە ئەفغانستان تەواوی حکومەت و چەند لایەنێکی دیکە هاوکاری بوون بۆ جەنگی تالیبان، لە سووریا کوردەکان هاوکاری بون، لە ڤێتنامیش بەرەی باشوور هاوکاری بوون).

بەڵام لە ناوخۆی ئێراندا بە پێچەوانەی ئەو وڵاتانەی باسمان کرد هیچ هاوکار و هاوپەیمانێک بۆ ئەمریکیەکان نیە.

٣- ئیدارەی ترەمپ ئیدارەیەکە ئیش لەسەر بەهێزکردنی ئابوری دەکات، (کەمکردنەوەی خەرجیەکان)، هەر لە سەرەتای دەستبەکاربونیشیەوە دەستیکرد بە بڕینی هاوکاری ڕێکخراوە جیهانیەکان و بڕینی فەندە جیاوازەکان و دەرکردنی هەزاران کارمەند لە ناوخۆی ئەمریکا و بڕینی بودجەو داخستنی ( میدیایی دەنگی ئەمریکا بەسەرجەم زمانەکان)، ترەمپ دەیەوێت نەوت هەرزان بێت لە کاتێکدا ئێران دەتوانێت بە داخستنی گەروی هورمز نرخی نەوت بەرزبکاتەوە، ئەمریکا دەیەوێت پەیوەندی نێوان چین و ئێران و ڕوسیا لاوازتر بکات، ئایا ڕێی تێدەچێت ئیدارەیەکی ئاوا بیر لە جەنگ بکاتەوە کە ئەو سێ لایەنە زیاتر لە یەکدی نزیک دەبنەوە تیایدا!

٤-  ئیدارەی ترەمپ ئیدارەیەکی فەوزەوییە، زیاتر قسە دەکەن وەک لە کردار، لەسەرەتاوە بەڵێنی وەستاندنی جەنگی ڕوسیاو ئۆکرانیا و وەستاندنی جەنگی فەلەستین و ئیسرائیلی دا بە ماوەیەکی کەم، بەڵام وا دەبینین جەنگەکان بەردەوامن، بەڵێنی داگیرکردنی دورگەی گریلاند و داگیرکردنی کەنەدای دا، بەڵام هەموی فەوزابو.

٥- لە تەواوی ناوچەکەدا ئەمریکا وەک سەرچاوەی فیتنەو ئاشوب تەماشا دەکرێت، وە هیچ هاوپەیمانێکی نزیک لە خاکی ئێرانی نیە کە بتوانێک هاوکاری بکات، تەنیا ئیسرائیل هاوکارو بە کرێگیراویەتی کە ئەویش لە خراپترین ڕۆژەکانی تەمەنیدایە و زیاتر بە دوای ئارامی و خۆ پاراستندا دەگەڕێت وەک لەوەی بیەوێت جەنگێکی گەورە دروست بکات بۆخۆی.

ماوەتەوە بڵێین: ئەمریکا وردە وردە وڵاتانی ئەورووپا لە دەست دەدا، خەریکە نەشتوانێ بەرانبەر ڕووسیا هیچ بکات بۆیە دەیەوێت بۆ شکۆی خۆی تەهدیدی ئێران بکات، بەشێکی تەهدیدەکانیش بۆ ئەوەیە کە دڵی وڵاتانی (سونی) ڕاگیربکات و قەبارەی بازرگانی لەگەڵیان زیاتربکات و چەکی زیاتریان پێ بفرۆشێت.

بەشێکی دیکەی هەڕەشەکان ڕاکێشانی ئێرانە بۆ سەر مێزی گفتووگۆ کە بەپێی زانیارییەکان ئێرانیەکان گفتوگۆی دووقۆڵیان ڕەتکردۆتەوە و بەبێ تەرەفی سێیەم (ڕووسیا یان چین یان عومان) ناچنە هیچ گفتووگۆیەک لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ.

تەنیا ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران

لە بەیانی ڕۆژی جەژندا مورشیدی ئێران (ئایەتوڵا خامنەی) ڕایگەیاند کە هیچ ترسێکمان لە جەنگ نیە و هەر هێرشێک بکرێتە سەرمان بە زیاتر وەڵام دەدەینەوە.

هەر دوای لێدوانەکەی مورشیدی ئێران، عەلی لاریجانی ڕاوێژکاری مورشیدی ئێران ڕایگەیاند: ئێمە ترسمان لە جەنگ نیە و ئەگەر هێرش بکرێتە سەر بنکە ئەتۆمیەکانمان هیچ زیانێک دروست نابێت و وامان لێدەکات خێراتربین بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم.

کەوایە بە لێکدانەوەی ئەم دوو لێدوانە دەتوانین بڵێین ئەگەرێکی زۆر زۆر کەم هەیە کە هێرشێکی هەوای بکرێتە سەر هەندێک بنکە.

بەڵام جەنگ ڕوونادات، چوونکە هیچ وڵاتێک بە لێدانی ئاسمانی ە جەنگی هەوایی ناڕووخێت.

News Code 225147

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha