بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمەساڵح لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە: "لە ژمارەیەک پاڵاوتگەی نایاسایی بەنزینی مەترسیدار بەرهەمدێت و ڕۆژانە نەوتی خاوی هەرێم بەتەن دەفرۆشرێت و پارەکەی دەچێتە بانکێکی ئەهلی و نەوتی خامی کێڵگە نەوتیەکانی کوردستان لە بازاڕەکانی کوردستان دەفرۆشرێت تەنی بە ۳۲۰ دۆلار بەبڕیێکی زۆر لە بەردەستە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەس و کۆمپانیایەی نەوتەکە دەکڕێت پارەکە لە بانکی کوردستان یان RT بانک دادەنێت، نەوتە خامەکەش لە پاڵاوگە نێوخۆیەکان یاسای و نایاسایی دەپاڵێورێت، پێویستە حکوومەتی هەرێم چارەنووسی ئەم داهاتی نەوتە ڕوونبکاتەوە.
عەلی حەمەساڵح لەبارەی مەترسییەکانەوە دەڵێت: "پاڵاوگە نایاسایەکان توانای بەرهەمهێنانی بەنزینیان نیە، ئەو نەفتای بەرهەمی دەهێنێت لەگەڵ میسانۆل و هەندێک ماددەی کیمیاوی- ژەهراوی تێکەڵدەکەن، وەک بەنزینی کوالێتی خراپ لە بەشێک لە بەنزینخانەکان دەفرۆشرێت، ئەوەش هۆکاری سەرەکی سووتاندنی ئۆتۆمبیل و تێکچوونیەتی".
Your Comment