کۆمەڵى دادگەری و یەکگرتووى ئیسلامى هاوپەیمانێتیی مەشخەڵی کەرکووکیان ڕاگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمەڵى دادگەری و یەکگرتووى ئیسلامى، هاوپەیمانێتییەکیان بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەناوى مەشخەڵى کەرکووک پێکهێنا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بێستون حه‌مه‌ساڵح، به‌رپرسی مه‌کته‌بی هه‌ڵبژاردنی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان ڕایگەیاند: ئێمه‌ و یه‌کگرتووی ئیسلامی هاوپه‌یمانێتییه‌کمان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق به‌ناوی مه‌شخه‌ڵی که‌رکووک پێکهێناوه‌".

ناوبراو وتیشى: "بڕیار بوو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش له‌ناو هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ بەشداربووایە‌، به‌ڵام به‌هۆی کێشه‌کانیانه‌وه‌ له‌ کۆمسیۆن نه‌یانتوانی له‌گه‌ڵماند به‌شداربن".

کۆمسیۆن لە یەکی تەمموزه‌وه‌ دەستیکردوه‌ بە تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکانی هه‌ڵبژاردنی ۱۸ی مانگی ۱۲ی ئەمساڵ. که‌ یەکەمین هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانه‌ لە ساڵی ۲۰۱۳وە.

News Code 221957

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha