هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین هێرشیان کردەسەر میلیشیاکانی سەربە تورکیا

بەشی سووریا- هێزەكانی ڕزگاریی عەفرین لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویان‌كردەوە لە سنووری عەفرین ، ۱۶ سەرباز و میلیشیای سەربە سوپای توركیایان كوشتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەكانی ڕزگاریی عەفرین (HRE) رایانگەیاند هێرشەكانی سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكان لە ناوچەكانمان بێ وچان بەردەوامە. لە دژی ئەو هێرشانە لە مانگی تەمووز، لەلایەن هێزەكانمان چەندین چالاكی توڵەسەندنەوەی كاریگەر ئەنجامدران".

راشیگەیاند لەمانگی تەمووزدا هێزەكانمان توانیویانە ۱۶ میلیشیا و سەربازی سوپای توركیا بكوژن و هەروەها ۱۲ کەسی دیكەش لە هێرشەكاندا برینداربوون لە ناوچەكانی هەرێمی عەفرین.

راشیگەیاند هێرشەكانی هێزەكانی ڕزگاریی عەفرین لە ناوچەكانی عەزاز، باب و شێراوە لە دژی سوپای توركیا و چەكدارەكان ئەنجام‌دراون.

News Code 221937

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha