یادی عاشورا ترووسکەیەکی هیوایە بۆ ستەمدیدە و چەوسێندراوەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەبۆنەی یادی عاشورا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، "یادی بەئازاری عاشورا، بەرزنرخاندنێکە بۆ بەهاکانی قوربانیدان."

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە تویتەر بەبۆنەی یادی عاشورا بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: "یادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (سڵاوی خوای لەسەر بێت) و یادی بەئازاری عاشورا، بەرزنرخاندنێکە بۆ بەهاکانی قوربانیدان و تێکۆشان لە پێناوی سەرخستنی راستی و رێزگرتنێکە لە بنەماکانی لێبووردەیی، برایەتی و نەهێشتنی تووندوتیژی."

هەر لەو پەیامەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەم یادە و بەها شکۆدارەکانی وەکوو هێمایەک بۆ مرۆڤایەتی و ترووسکەیەکی هیوا بۆ ستەمدیدە و چەوسێندراوەکان لە هەموو شوێن و کاتێکدا دەمێننەوە".

News Code 221911

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha