بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مژدە مەحموود لە نووسینێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردووە، "دەسەڵاتی کوردی فێری دزینی کارەبا بوون ئەو کاتەی ساڵی نەوەدەکان رێکخراوە بیانییەکان مۆلیدەیان بۆ گوندەکان دابین دەکرد، ئەمان دەیاندزی بۆ ماڵە مەسئولەکان."
باسی لەوەشکردووە، دەسەڵات دوای ٣٢ ساڵ نەک نەیتوانیوە کێشەی کارەبا چارەسەر بکات بەڵکوو نرخەکەشی گران کردووە.
ناوبراو دەشڵێت، هەر بۆیە کاتی ئەوەیە هەمووان پێکەوە لەگەڵ هاوڵاتییاندا ئەم دەسەڵاتە دز و گەندەڵە راماڵن.
Your Comment