بەرزبوونەوەی ئامارەکانی شێرپەنجە هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەرزبوونەوەی ئامارەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان بەشێکی ژینگەیین و بە شێکی دەستکردن و حکوومەت لێیان بێدەنگە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی داتا فەرمییەکان لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو نزیکەی ۲۵ هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان، لە هەر سێ سەنتەرەکەی شێرپەنجە، تۆمارکراون بە شێوازی جۆراوجۆر، بە جۆرێک لە ساڵی ۲۰۲۰ زیاتر لە شەش هەزار و لە ساڵی ۲۰۲۱ نزیکەی هەشت هەزار کەس و لە ساڵی ۲۰۲۲ زیاتر لە نۆ هەزار کەس و نیوەی یەکەمی ساڵی ۲۰۲۳ تەنها لە سلێمانی هەزار و ۵۰۰ تووشبوو تۆمار کراون.

کاروان گەزنەیی کە ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی بوو لەبارەی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئامارەکانی شێرپەنجە ڕوو لە هەڵکشانە، کە "هۆکارەکان بەشێکی ژینگەیین و بە شێکی دەستکردن و حکوومەت لێیان بێدەنگە، وەکوو بەنزینی تێکەڵکراو، دووکەڵی مۆلیدە تایبەتەکان، دەرمانی بەسەرچوو و خواردنی کوالێتی خراپ و ماوە بەسەرچوو و دەیان هۆکاری دیکە، بەڵام هیچ ڕێکارێک نەگیراوەتە بەر بۆ کەمکردنەوەی حەجمی ئەم کارەساتە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، تێچووی چارەسەری شێرپەنجە بۆ هەر سێ سەنتەرەکە بە شێوەی مامناوەند نزیکەی ۱۰۰ ملیار دینارە لە ساڵێک کە نزیکەی ۷۰ ملیۆن دلار دەکات، بەڵام حکوومەت ئامادە نیە ئەم پارەیە تەرخان بکات، ئەم پارەیە تەنها پارەی گەندەڵی چەند کۆمپانیایەکی حزبییە یان ئەو هەموو بەهەدەردانەی کە دەکرێت لەم کابینەیە.

کاروان گەزنەیی باسی لەوەش کردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان بەشێک لە کارگە گەورەکان شەوان فلتەرەکانییان دەکوژێننەوە، ئەوژەهرە بڵاو دەکەنەوە و هیچ کەسێکیش قسە ناکات؛ ئەمەش هۆکارێکی ڕاستەوخۆییە بۆ زیادبوونی ڕێژەی شێرپەنجە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: "حکوومەتی هەرێم دەتوانێت بە کۆمەڵێک ڕێکاری سەرەتایی بەشێکی گەورەی شێرپەنجە چارەسەر بکات و بەشەکەی دیکەشی بە پارەی باج! بۆ ناکرێت؟، ناکرێت وەزارەتی تەندروستی شایەتی مردنی ئەو خەڵکە بێت، نەدەرمان هەبێت و نە چارەسەری پێویست و هۆکارەکانیش پێشیان پێ نەگیرێت".

News Code 221835

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha