ئابووری هەرێمی کوردستان چۆن گەشەی پێبدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دراو میدیا لە ڕاپۆرتێکدا باس لە چۆنیەتی گەشەپێدان بە ئابووری هەرێمی کوردستان دەکات و ڕێکارەکانی گەیشتن بەو ئامانجە لێکدەداتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دواجار بودجەی گشتیی عێراق تێپەڕێنراو پشكی هەرێمی کوردستان بە ۱۶ تریلیۆن و ۶۰۹ ملیار دینار بۆ ئەمساڵ جێگیر کرا. بە نزیکەی تا ساڵی ۲۰۲۵ ئەم پشکە جێگیر دەبێت، ئەگەر نرخی نەوت لە ۷۰ دۆلاردا بمێنێتەوە، وەک ئەوەی لە یاسای بوودجەدا هاتووە، پێشبینی مانەوەی ئەو نرخەش بە ئاسانی ئەکرێت، ئەگەر نرخی نەوت چەند دۆلارێک زیاتر یان کەمتر بکات، ئەوا گۆڕانکاری زۆر ڕوونادات بەڕێژەیەک کە کاریگەری گەورەی هەبێت.

پشکی شێری بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراقدا ئەڕوات بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم کە بڕەکەی ۹۱۲ ملیار دینارە بۆ هەر مانگێک، هاوکات بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانیش قەبارەکەی گەورە نیە و ۶ مانگی یەکەمی ئەمساڵ تێپەڕیوە تا بتوانرێت هەموو ئەو بودجەیە خەرجبکرێت. لەبەر ئەوە نیوەی پارەی تەرخانکراو خەرجدەکرێت، ئەمیش ئەو قەبارەیە نیە تابتوانرێت سوڕی ئابوری بە ڕادەیەکی باش گەشە پێ بدات، وەک ئاشکرایە؛

کۆی بەرهەمی ناوخۆ = خەرجی بەکاربەران + خەرجیەکانی حکوومەت + وەبەرهێنان + باڵانسی بازرگانی

ئەگەر سەیری ئەم هاوکێشەیەی سەرەوە بکەین، خەرجیەکانی حکومەت زۆر کەمن، هەروەها وەبەرهێنان زۆر کەمبۆتەوە بەتایبەتی لە سێکتەری پیشەسازی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان، لەو کاتەی پارەیەکی زۆر لەلایەن وەبەرهێنەرانی بیانیەوە دەڕژایە ناو سێکتەری نەوت و گازەوە، ئابوری کوردستان گەشەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینی، بۆیە کێشە گەورەکە لێرەوە دەستپێدەکات بۆ گەشەی گەورەی ئابوری هەرێم، پرسیارەکە ئەوەیە، چۆن دەتوانێت ئەم بۆشاییە پڕ بکاتەوە؟ وەڵامی سادەش ئەوەیە فرە چەشنکردنی ئابوری لە هەموو سێکتەرەکانی تری ئابوریدا هەر لە کەرتی کشتوکاڵی، کەرتی پێشەسازی قورس و سوک، کەرتی پەروەردە کە بتوانێت کەرتێکی داهێنەر بێت لە تەکنلۆژیاو زانستدا، هەر ووڵاتێک ئەگەر بێەوێت پێشبکەوێت دەبێت پەرە بە FTSM واتە ماتماتیک و زانست و تەکنلۆژیاو دارایی و کەرتی گەشتیاری بدات و دەتوانن ڕۆڵی گرنگ ببینێت لە گەشەکردنی ئابوریدا.

دیارە ئەم دۆخە لە ئێستادا تاڕادەیەکی گونجاو لە بارە بۆ هەرێمی کوردستان بە هۆی تێپەڕاندانی بودجەی عێراقەوە، تا ڕادەیەک سەقامگیری دارایی و ئابوری دەدات بەهەرێـم، دیارە بۆ گەشەکردنی ئابوری پێویستمان بە Monetary policy هەیە، واتە ڕێژەی سوودی بانکی و خستنەڕووی پارە لە عێراقدا ئێستادا ڕێژەی سوودی بانکی ناوەندی عێراق بڕەکەی ۴% ئەم ڕێژەیە بەراورد بە زۆربەی ووڵاتان تا ڕادەیەک زۆر باشە، هەروەها دۆخی دراوی وڵات Exchange Foreign و هەروەها مەرج و دۆخی دارایی Financial Condition کە زۆر گرنگە، تا چۆن پارە بکەوێتە دەست هاوڵاتیان بۆ ئەوەی دراوی وڵات بسوڕیتەوە لە دەستی خەڵکدا، بۆ کار و بازرگانی لە هەموو سێکتەرەکانی ئابوریدا، بەمەش هەلی کارو کەرتی تایبەت بە هێز دەبێت و ڕیژەی بێکاری و هەژاری کەمدەبێتەوە، حکومەت دەتوانێت باجی زیاتر کۆبکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادکردنی داهاتی حکومەت و زیاتر کردنی خزمەتگوزاریەکان و خۆشگوزەرانی ئابوری و کۆمەڵایەتی بۆ خەڵک، مەرج و دۆخی دارایی دادەمەزرێت تەنها لە ڕێگای دامەزراندنی بانکی پێشکەوتوو لە خزمەتگوزاری و پڕ سەرمایە.

 

ڕێگاکانی بەردەمی حکوومەتی هەرێم

۱- ڕێگاپێدان بە کردنەوەی لقی بانکەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەرێمدا بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان سودمەندبن لەوەرگەرتنی قەرز لەو بانکانە.

۲- ڕاکێشانی بانکی گەورەی وەبەر‌هێنانی بیانی بەسەرمایەی گەورەوە بۆ باشترکردنی دۆخی دارایی هەرێم، تابتوانن قەرز بدەن بە هەموو سێکتەرەکانی ئابوری. بانکەکان جۆریان زۆرە وەک بانکی پیشەسازی، بانکی کشتوکاڵی و بانکی خانوو بەرە. لە ئەنجامی نەبونی ئەم بانکانە هەمیشە خستنەڕوی پارە کەمبووتەوە لە هەرێم و عێراقدا.

 کەواتە بۆچی خستنەڕووی پارە کەمە لە عێراق و هەرێمی کەردستان

۱- لەبەرنەبوونی حسابی بانکی لەلایەن هاوڵاتیانەوەو نەبوونی بانکی زۆر لە عێراق و هەرێمدا، بۆیە هەمیشە خستنەڕووی پارە کەمە.

۲- بوونی قەیرانی دارایی و کێشە ناوخۆیەکان وایانکردوە، کە خەڵک نەتوانێت پارە پاشەکەوت بکات.

۳- تا ئێستا سیستمی کاش پەیڕەو دەکرێت لە عێراق و هەرێمدا، ئەمەش وایکردوە خەڵک لە بانک دوور بکەوێتەوە، زیاتر پێویستیان بە بانک نەبێت. گەندەڵیەکی زۆر بکرێت لە لایەن بەرپرسە سیاسیەکانەوە تابتوانن پارە ڕەوانەی دەرەوەی ووڵاتی بکەن .

بە هۆی سەقامگیری ئابوری هەرێم بۆ چەند ساڵی داهاتوو پێویستە حکومەتی هەرێم ئابوریەکەی زیاتر گەشە پێبکات و ئامادەبێت بۆ دۆخی نەخوازراوی تری ئابوری.

News Code 221813

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha