هەرێم خواستی خۆی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاری‌کراودا بەڵام هۆکاری تەکنیکی ڕێگر بوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا لە هەموو ناوچەکانی عێراق و دەشڵێن: هەرێم خواستی خۆی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە هەمان کاتدا، بەڵام هۆکاری تەکنیکی ڕێگر بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە میانی کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پابەندیی خۆیان بە ئەنجام‌دانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەوادەی خۆیدا دەربڕی.

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران جەختی لەوە کردەوە، کە کۆمسیۆن بە تەواوی ئامادەیە بۆ ئەنجام‌دانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا لە هەموو ناوچەکانی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێم لەبەر هۆکاری تەکنیکی.

ئاماژەی بەوەش کرد کە هەرێم خواستی خۆی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە هەمان کاتدا، بەڵام هۆکاری تەکنیکی ڕێگر بوو.

News Code 221789

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha