بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: "پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان لەو وڵاتە، رێگری یاسایی لەم شێوە رووداوانە بکەن و بکەری سەرەکیش رووبەڕووی دادگا بکەنەوە".
دوای ئەوەی رۆژی (۲۷ـی حوزەیرانی ۲۰۲۳)، پەنابەرێکی عێراقی بەناوی سەلوان مۆمیکا لە وڵاتی سوید، دوای وەرگرتنی رەزامەندی پۆلیسی ئەو وڵاتە، هەستا بە بێرێزی کردن و سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە بەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم.
ئەم کارەش کاردانەوەی زۆری لە وڵاتانی ئیسلامی بەدوای خۆیدا هێناو و بە فەرمیش حکوومەتی عێراق ئیدانەی ئەو رەفتارەی کردووە کە ئەو پەنابەرە عێراقییە لە وڵاتی سوید ئەنجامی داوە.
Your Comment