فراکسیۆنی نەوەی نوێ داوای بڕینی بوودجەی پەرلەمانی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان داوای بڕینی بوودجەی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە ئاڕاستەی رێکخراوی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی کردووە رایگەیاندووە، ئێمە لە ۶ی (تشرینی دوەم/۱۱)ی ۲۰۲۲ەوە، بەفەرمی مووچە و دەرماڵە و نەسریەی فراکسیۆن و سەرجەم ئیمتیازاتەکانی تری پەرلەمانمان ڕەت‌کردۆتەوە و بڕیاریشمان‌داوە کە خۆمان خانەنشین نەکەین.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەئێستادا هیچ ئەندامێکمان لە شوقە و خانووەکانی پەرلەماندا نین و بە بەڵگەی فەرمی ڕادەستی دیوانی سەرۆکایەتی پەرلەمانمان کردۆتەوە.

نەوەی نوێ باسی لەوەش کردووە، پەرلەمان هیچ شەرعیەتێکی نەماوە و بەبڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی هەڵوەشاوەتەوە، بۆیە پێویستە بوودجەی پەرلەمان ببڕدرێت و سەرۆکایەتی پێشووی پەرلەمان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەکە بە فەرمی ڕابگەیەنن و سەرجەم پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمیش دەستبەرداری مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازەکانی تری پەرلەمان ببن.

News Code 221743

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha