کاردانەوەی ئەمریکا بۆ کوژرانی سەرکردە کوردەکانی سووریا لەلایەن تورکیاوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر بە تیرۆر کردنی دوو هاوسەرۆکی کورد لە کوردستانی سووریا و داوای کەم کردنەوەی گرژییەکانی کرد.

ڕۆژی سێشەممە دوو بەرپرسی باڵای ئیدارەی خۆسەری کورد لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا کوژران.

بەڵام ئیدارەی ئەمریکا بەبێ ئەوەی ناوێک لە لایەنی هێرشبەر بکات بۆ سەر هاوپەیمانە کوردەکانی لە سووریا؛ داوای لە هەردوولا کرد دان بەخۆیاندا بگرن.

ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: نیگەرانین لەو ڕاپۆرتانەی باس لە زیادبوونی گرژییەکان دەکەن.

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین هەوڵ بدەن بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان.

News Code 221709

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha