هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ لە ئەنجامی بۆردوومانێکی تورکیا گیانی لەدەست دا

بەشی سووریا- سوپای تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبێلێکی لە سنووری قامیشلۆی کردە ئامانج و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی‌کردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبیلێکی سەر بە ئیدارەی خۆسەری قامیشلۆی لەسەر ڕێگای گوندی تەل شەعیر کردە ئامانج.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەئەنجامی بۆردوومانەکە سێ کەس گیانیان لەدەست‌داوە کە یەکێکیان یوسرا دەروێش هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆیە.

هەروەها کابی شه‌معون هاوسەرۆکی دیکەی کانتۆنی قامیشلۆ به‌هۆی بۆردوومانەکەوە به‌سه‌ختى برینداره‌ و هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵیش باس لەوە دەکەن کە گیانی لەدەست داوە.

News Code 221700

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha