تورکیا سنووری پارێزگای دهۆکی تۆپباران کرد

بەشی تورکیا- سوپای تورکیا لە ڕێگەی تۆپخانەکانییەوە، تۆپباران کردنی چیای هنداڤی گوهەرزێی لە سنووری پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای تورکیا لە ڕێگەی تۆپخانەکانیەوە، تۆپباران کردنی چیای هنداڤی گوهەرزێی سنووری شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک دەستپێکرد.

ماوەی دوو ڕۆژە تۆپخانەکانی تورکیا سوپایێ گەلی سیڤا لە گوندی گوهەرزی، کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ئامێدی سنووری پارێزگای دهۆک تۆپباران دەکات.

News Code 221605

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha