تیمی یەکێتیی و گۆڕان راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تیمی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە حکوومەتی خۆجێی سلێمانی کۆ بوونەوە.

کوردپرێس:

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی تیمی هاوبەشی یەکێتیی و گۆڕان، لە کۆبوونەوەکەدا کە لە سلێمانی بە سەرپەرشتی مستەفای سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بەڕێوەچوو، قسە لەبارەی چۆنییەتی رێکخستنەوەی پەیوەندییەکان لە سەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بەتایبەت و هەرێمی کوردستان بەگشتی کرا، هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی هەنووکەیی کراو لەوبارەیەشەوە باسیان لە دارشتنی سیاسەتی کاری هاوبەش و ئامادەکارییەکان بۆ قۆناغەکانی داهاتوو کرد.

ئاماژە بەوەش کراوە، کۆبوونەوەکە لەبەر رۆشنایی گۆڕانکاری و دواپێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکان، جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و گۆڕان لە حکوومەت و حزبیش بتەوتر بکرێن بۆ ئەوەی لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکدا بێت و بتوانرێت ڕووبەڕوی ئاڵنگارییەکان ببن و داکۆکی لە داوا رەواکانی و پێویستییەکانی سلێمانی بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەروەها هەردوولا هاوڕا بوون کە: "دەبێت هەوڵەکان بەو ئاڕاستەیە بن کە خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان بکرێت و هەردو تیم راسپێردران کە بەهیچ شێوەیەک جیاکاری و جیاوازی ئینتیمای سیاسی نەبێتە بەربەست لەبەردەم جێبەجێکردنی پلانی خزمەتکردنی هاوڵاتییان و پێکەوە خزمەتی باشتری سلێمانی بکەن".

ئەوە سێیەمین کۆبوونەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتییە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو و لەئاستی جیاجیادا کە ئەمانج لێیان بەهێزتر کردنی پەیوەندییەکان و جێبەجێ کردنی رێکەوتنەکانی نێوانیان لەپێناو خزمەت کردنی باشتری هاوڵاتیان، هەر بۆیەش بڕیاردرا ئەم کۆبوونەوانە بەردەوامییان پێ بدرێت.

News Code 221419

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha