پارتی و یەکێتی لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆ دەبنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی گوتی، لە ئایندەیەکی نزیکدا پارتی و یەکێتی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان کۆدەبنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ھیوا گەیلانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لای پارتی کۆبوونەوە و لێک تێگەیشتن و دانوستان شتێکی نەگۆڕە، دانوستانەکانی پارتی و یەکێتی دەست پێدەکەنەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ھەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کۆ دەبنەوە.

ناوبراو وتیشی: ئێمە وەک پارتی نیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانمان ھەیە و گەشبینین بەوە ئەو کێشانەی ئێستا ھەن ھەموویان چارەسەر دەبن.

ھیوا گەیلانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "پارتی دیموکراتی کوردستان جدییە لەسەر بڕیاری خۆی بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی ھەڵبژاردن لەمساڵدا و ئێمە سەدا سەد لەگەڵ ھەڵبژاردنین لەکاتی دیاری کراوی خۆی بەڕێوەبچێت، پێشتریش پارتی لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بووە لەکاتی خۆیدا نەوه‌ک دوا بخرێت".

News Code 221416

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha