بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیاربوو ئهمرۆ ۳/۵/۲۰۲۳ دادگاى فیدڕاڵى عێراق دواین بڕیارى خۆى لهبارهى درێژكردنهوهى تهمهنى پهرلهمانى كوردستان بدات بهڵام دادگا ئهمرۆ بڕیارى نهداو داوای كرد كۆمیسیۆنى ههڵبژاردنهكانى عێراق ئامادهى دادبینى داهاتوو بێت دادبینیهكهش دواخرا بۆ ۲۴ى ئایار.
دوایانجار کە دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە دۆسیەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا، ۷ی شوباتی ئەمساڵ بوو، بەهۆی دەرنەکردنی بڕیاری یەکلاکەرەوە، دادگای باڵای فیدڕاڵی دانیشتنەکەی بۆ ئەمڕۆ ۳ی ئایاری ۲۰۲۳ دواخست.
سکاڵاکە لەلایەن سروە عەبدولواحید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، یووسف محەمەد ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران، کاوە عەبدولقادر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەرەڕای ئەرکەکەی تۆمار کراوە.
لە سکاڵاکەدا هاتووە: "داوا دەکەین لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ئەو یاسایە هەڵبوەشێنرێتەوە کە لە ۱۰ی ئەیلولی ۲۰۲۲ لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە دەرچووە کە یاسای درێژەدانە بە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانی عێراق، بەپێی ئەو یاسایەش ماوەی پەرلەمان درێژکرایەوە بۆ ماوەی ساڵێکی تر، لەکاتێکدا ئەو یاسایە ناکۆکە لەگەڵ مادەکانی ۵ و ۲۰ی دەستوور، جگە لەوەی ئەو مافە دەستورییە زەوت دەکات کە لە مادەی ۵۱ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە ۱ی ۱۹۹۲ ئاماژەی پێکراوە".
Your Comment