بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "پارتی و یەکێتی دەبڵ ستاندەر بەکار دەهێنن سەبارەت بە هەڵبژاردن، لەکاتی دیداریان لەگەڵ نێردە بیانییەکان، بە ئاشکرا پشتیوانی دەردەبرن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا، بەڵام لە کۆبوونەوە داخراوەکانیان بە ئەندامەکانی خۆیان دەڵێن، رێگری دەکەین لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن چوونکە دەدۆڕێن".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەم دوڕوییە سیاسییە ئاشکرایە و نەبوونی بەها ئەخلاقییەکان، جێگەی نیگەرانییە، چوونکە تیشک دەخاتە سەر ئامادەیی ئەوان بۆ ئەوەی بەرژەوەندیی تەسکی حزبایەتی خۆیان لەپێشینەی بەرژەوەندی گەورەتری کوردستان دابنێن".
شاسوار عەبدولواحید دەشڵێت: "ئەمانە لە پێناو بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی ئامادەن هەموو هەرێمی کوردستان بکەنە قوربانی خۆیان".
Your Comment