«مەتەڵەێل مەردم ئیلام» بڵاو کرایەوە

بەشی ئیلام- بەڕێوەبەری بڵاڤگەی زانا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیان کتێبی دووزمانەی «مەتەڵەێل مەردم ئیلام» لە چاپ دراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زاهیر سارایی لەم بارەوە وتی: "مەتەڵەێل مەردم ئیلام" کۆمەڵە چیرۆکێکە کە خوداداد ئیبراهیمی لە حیکایەت و چیرۆکە فۆلکلۆرییە کۆنەکانی ئیلام وەریگرتووە و نووسیویەتی و پێیدا چۆتەوە".

ناوبراو وتیشی: ئە کتێبە جگە لە دەقە فارسییەکەی، وەرگێڕانێکی کوردیش تێیدا هاتووە کە نێعمەتۆڵڵا داوودیان نووسیویەتی. واتا ئەم بەرهەمە کتێبێکی دووزمانەیە کە بە ئامانجی ناساندنی میراتی ئەدەبی زارەکی و فۆلکلۆری ئیلام نووسراوە.

ناوبراو زیاتر ڕوونی کردەوە: خوداداد ئیبراهیمی ئەزموونی چیرۆکنووسیی خۆی لەم کتێبەدا نمایش کردووە و بە دووبارە بونیاتنانەوەی چیرۆکە کۆنەکان،تونیویەتی لە شێوازێکی نوێدا پێشکەشی نەوی ئەمڕۆی ئیلام و زۆرینەی کورد زمانەکانی بکات.

"مەتەڵەێل مەردم ئیلام" لە 150 لاپەڕەدا چاپ کراوە و ئێستا لە دەزگای چاپ و پەخشی زانادا بەردەستە و لە چەند ڕۆژی داهاتوویشدا لە کتێبفرۆشییەکان بەردەست دەبێت.

News Code 221334

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha