بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا ئهمڕۆ دوشهممه له لێدوانێكدا رایگهیاند، "بڕیارە سبەی کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی و سەرۆکانی دەزگاکانی هەواڵگریی تورکیا، ڕووسیا، سووریا و ئێران لە مۆسکۆ ئەنجام بدرێت".
ناوبراو ئاماژهی بهوهش كرد، لە دیدارەکانی پێشودا بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا سەبارەت بە بەشداری کردنی ئێران، لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەمەیان بە گونجاو زانی، بەمەبەستی درێژەدان بەم کۆبوونەوەیە، ئامادەکارییەکانیان درێژەی هەیە بۆئەوەی ئەمجارە کۆبوونەوەی چوارقۆڵی ئەنجام بدەن بە بەشداری وەزیرانی بەرگریی و سەرۆکانی دەزگاکانی هەواڵگریی، بڕیارە ئەم کۆبوونەوەیە سبهی لە مۆسکۆ ئەنجام بدرێت.
وەزیری بەرگریی تورکیا دهڵێت: "ئامانجمان ئەوەیە کێشەکانی ئێرە بە رێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکەین و هەرچی زوە ئاشتیی و ئارامی لە ناوچەکەدا بەرقەرار ببێت، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکاندا چاوەڕوانین کۆمەڵێک پێشهاتی ئەرێنیی ڕوو بدات، لە پێناو بەرقەرار بوونی ئاشتیی لە ناوچەکەدا، وەک تورکیا و وەزارەت ئەوەی پێویست بێت و لەدەستمان بێت ئەنجامی دەدەین''.
Your Comment