بە بەشداریی ئێران کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی ئاو لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەغدا ئامادەکاری دەکات بۆئەوەی سەرەتای مانگی ئایاری داهاتوو سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئاو بە بەشداری شاندەکانی تورکیا، ئێران، سووریا و لایەنە نێودەوڵەتییەکانی دیکە بەخۆوە ببینێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن مەردان جێگری دووەمی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: بەغدا لە ڕۆژانی ۶ و ۷ی مانگی داهاتوودا میوانداری سێیەمین کۆنفرانسی ئاو دەکات بۆ کۆکردنەوەی ڕای گشتی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە کێشەکانی ئاوی عێراق".

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، "لیژنەکەیان لە میانی کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ سەرۆک وەزیران، داوای کرد ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی هەمیشەیی هەبێت بۆ هەموو وڵاتانی هاوسنووری عێراق، بەتایبەتی کە وڵاتەکە نەچوەتە ناو زۆر ڕێککەوتنی نێودەوڵەتییەوە، ئەمە جگە لە ئامادەنەبوونی لە پلانی ستراتیژی بۆ ئاو".

ئەو پەرلەمانتارە هەر سەبارەت بە کۆنفڕانسەکەی ۷ و ۸ی مانگی داهاتوو ئاشکرای کردوە: "ئەو کۆنفڕانسەی کە بڕیارە لە بەغدا بەڕێوەبچێت میوانداری کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری تورکیا و کۆماری سووریا و لایەنە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکانی ئەو بابەتە دەکات، بۆ ئەوەی باس لە دۆخی ڕاستەقینەی ئاو بکەن و هەوڵ بدەن ڕێککەوتنێک واژۆ بکەن بۆ پابەندکردنی ئەو وڵاتانە بۆ ئەو پشکە جێگیرەی کە بۆ عێراق دانراوە لە ئاوی سەر زەویەکانیانەوە".

News Code 221272

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha