حكوومه‌تی هەرێم بە فەرمی داوا لە توركیا دەکات کۆتایی بە داربڕین له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان بێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی داری ناوچه‌ سنووریه‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بڵاو كرده‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، جووتیار عادل وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێم نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر داربڕین و زیانگه‌یاندن به‌ سروشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕیت و به‌ فه‌رمیش ئاگاداری حكوومه‌تی توركیای كردوه‌ته‌وه‌، كۆتایی به‌ داربڕین له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان بهێنن كه‌ جێگه‌ی قبووڵ كردن نییه‌.

وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی ناوچه‌ سنوورییه‌كان، بووه‌ته‌ هۆی هاتنی هێزه‌كانی توركیا و دروست بوونی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هه‌ردوولا".

جووتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، داواشده‌كه‌ن، ڕێز له‌ سه‌روه‌ری خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگرن و چیتر دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ دوچاری نه‌هامه‌تی و ئاواره‌یی و ماڵوێرانی نه‌كه‌ن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2212

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha