پشتیوانی لە راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەبارەت بە پاشەكشەی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان دەکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نەوەی نوێ راگەیەندراوێكی لەسەر راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، 100% زانیاریەكانی ناو راپۆرتەكە راستن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەوەی نوێ لە راگەیەندراوەكەیدا جەختی لەوە كردووە، ‎وێڕای پشتیوانی تەواویان بۆ راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەبارەت بە پاشەكشەی دیموكراسی و ژیانی سیاسی لە هەرێمی كوردستان، دەمانەوێت ئەوەش پشتڕاست بكەنەوە كە 100% زانیارییەكان راستن و هێشتا هەندێك بابەتی تری تایبەت بە ئازادیی و سیستمی دادوەریی و بەكارهێنانی دەسەڵات بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكان باس نەكراون.

ئەوەش هاتووە، ئەم فشارانەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لەپاڵیدا فشاری ناوخۆیی لەسەر دەسەڵاتدارانی هەرێم بە باشە كاریگەری لەسەر پرۆسەی بەدیموكراسی بوونی هەرێمی كوردستان دروست دەكات، بۆیە ئەو فشار و خەمخۆرییەی كۆمەڵگەی نیودەوڵەتی شایەنی پێزانینی زۆرە و بەهیوای چڕكردنەوەی زیاتری فشارەكان بۆ رزگاركردنی هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی لە دیكتاتۆریەتێكی حەتمی داهاتوو.

نەوەی نوێ جەختی لەوەش كردووەتەوە، پارتی و یەكێتی بەتەواویی رێگرن لەبەردەم بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی دیموكراسی و ئازادیی، ئەوەی ئەم بانگەشەیە پشتڕاست دەكاتەوە پشتبەستنی ئەو دوو حزبەیە بە ئامڕازە نادیموكراسیەكان لە بەڕێوبردنی هەرێم.

سەبارەت بەو ئامڕازانە هاتووە، بریتین لە "دواخستنی هەڵبژاردنەكان بەبێ هیچ بیانوویەكی یاسایی و شەرعی، دەستێوەردان لە كاروباری دادگاكان، سنوورداركردنی مافە مەدەنیی و ئازادییە سیاسیەكان و سەركوت كردنی دەنگ و رەنگی ئۆپۆزسیۆن، دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان و چالاكوانان، سەركوت كردنی شێوازەكانی بەشداریی سیاسی، هەروەها برەودان بە كلتوورە نادیموكراسیەكان بۆنموونە بەحزبی كردنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی".

News Code 221198

Your Comment

You are replying to: .
captcha