کوردپرێس:
فوئاد حسێن لەمیانی کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیەدا لەگەڵ مەولوود چاوش ئوغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی عێراق لەلایەن تورکیاوە گفتوگۆیان کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەیان پرسی ناوچە سنوریەکانی نێوان هەردو وڵات بوو، دەستووری عێراق رێگەنادات هیچ گرووپێک ببێتە هەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ.
هاوکات مەولوود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا رایگەیاند، "ئەنقەرە ئامادەییی دەربڕیوە بۆ ئەوەی هاوکاریی عێراق بکات لە رووبەڕووبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە کۆبوونەوەی ئەمرۆشدا چەندین تەوەری پەیوەست بە هەردو وڵات باس کراون".
Your Comment