بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆمپانیای سۆمۆ بڵاوی كردوەتەوە، لە مانگی تشرینی دووەمدا بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە چاو مانگی پێشتردا بە رێژەی 5% كەمی كردوە و رۆژانە سێ ملیۆن و 229 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم هێنراوە، لەكاتێكدا بەرهەمی نەوتی هەرێمی كوردستان بە رێژەی 2.25% زیادی كردووە و رۆژانە 456 هەزار بەرمیل بەرهەم هێنراوە.
هەر بەپێی ئەو داتایانە، هەناردە كردنی نەوتی عێراق لەهەمان مانگدا 6% كەمی كردوە و رۆژانە 2 ملیۆن و 709 هەزار بەرمیل هەناردەكراوە، هەروەها هەرێمی كوردستان بەرزبووەتەوە و رۆژانە 426 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە لەكاتێكدا مانگی پێشتر 416 هەزار بەرمیل بووە.
هەرچی سەبارەت بە هۆكاری كەم بوونەوەی هەناردەی نەوتی عێراقیشە، كۆمپانیاكە ئەوەی ئاشكرا كردووە، بەهۆی خراپی كەشوهەواوە بووە، كە 5 رۆژ هەناردەی كەم كردوەتەوە.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment