بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "تاوەکوو ئێستا 32 واژۆی پەرلەمانتارانمان کۆ کردوەتەوە بۆ دانیشتنی پەرلەمان لەشکرکێشی سوپای تورکیا و لەناوبردنی دارستانەکانەکان و دروست کردنی ھەڵوێستێکی نیشتیمانی".
23ی مانگی نیسانی ئەمساڵ سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە بیانووی بوونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستپێکرد و لەو کاتەوە تا ئێستا پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە روودەدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment