بەرپرسێکی ئەمریکی هۆشداری دەدات لەبارەی مەترسیی ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی سەربازیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

بەشی جیهان- بەرپرسێکی ئەمریکی وێڕای هۆشداری لەبارەی ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی سەربازیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان داوا لە واشنتن دەکات ڕێگری بکات لە دەستدرێژیی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نادین مائنزا قایمقامی کۆمیسیۆنی ئازادیی ئاینیی ئیدارەی ئەمریکا هۆشداری دەدات لەبارەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی سەربازیی تورکیا بە بیانووی شەڕی پەکەکە لە ناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق.

مائنزا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر ئاماژەی داوەتە وتەکانی شرۆڤەکارێکی پرسە کوردییەکان کە باسی لە ئامادەبوونی هەزاران سەربازی تورکیا و ئەگەری دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەربڵاو لە باکووری عێراق و داوا لە حکوومەتی ئەمریکا دەکات هەموو هەوڵێک بۆ پاشەکشە کردن بە تورکیا بخاتە گەڕ.

لەلایێکی دیکەوە نیکۆلاس هراس، شرۆڤەکاری پرسە ئەمنییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی پاشهاتەکانی ئەگەری هێرشی بەربڵاوی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان لەوان بۆسەر شەنگال هۆشداری دەدات. ناوبراو جەخت دەکاتەوە ئەگەر تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی سەربازی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەببات دەرکردنی تورکیا لەو ناوچەیە دژوار دەبێت.

هەروەها عەبدوڵڵا حۆیز شرۆڤەکاری پرسە کوردییەکان لە لاپەڕەی توویتەری خۆیدا لەزاری چەند سەرچاوەیێکەوە هۆشداری دەدات لەبارەی ئەگەری هێرشی بەربڵاوی تورکیا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2207

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha