بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرە کۆبوویەوە.
لە دیدارەکەدا ئەلعیدانی ڕایگەیاند "ئەو وتانە ڕاست نین کە هەرێمی کوردستان لە سەر حیسابی بەسرە و پارێزگاکانی دیکەی عێراق پێشکەوتووە".
پاڕیزگاری بەسرە جەختی لەوە کردەوە، "حکوومەتی عێراق، فیدراڵییە نەک ناوەندی، بۆیە پێویستە هەرێم و پارێزگاکانی عێراق بەشێوەیێکی ڕاستەقینە بەشداربن لە دەسەڵات و بڕیارداندا و ناکرێت عێراق، بە شێوەیێکی مەرکەزی بەڕێوەببرێت".
لای خۆیەوە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هاوکاریی و هەماهەنگییێک لە گەڵ پارێزگای بەسرە و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەربڕی و دووپاتیشی کردەوە کە عێراق، لە ڕووی سامانی مرۆیی و سروشتییەوە، وڵاتێکی دەوڵەمەندە و ئەگەر حوکمڕانی و بەڕێوەبردنێکی باش هەبێت، دەرفەتی ئەوەی هەیە، ببێتە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی ناوچەکە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment