بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد هاودیانی، یەکێک لەسەرکردەکانی یەکگرتوو لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: "دەستوورێک نەتوانێت سنوورەکانی کوردستان دیار بکات، نەتوانێت ڕۆژی سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق دیار بکات، نەتوانێت گەندەڵی بنبڕبکات بۆچیمانە".
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر دەستوور نەتوانێت "دەستی حزب لە حکوومەت ببڕێت، نەتوانێت مافی مرۆڤ بپارێزێت، نەتوانێت ئازادی و دیموکراسی بەرهەم بێنێت، دەستوورێک تەنها بەرژەوەندی دەسەڵات بپارێزێت بۆچیمانە".
لەدوای پەسند کردنی دەستووری عێراق لە ساڵی 2005، چەندین هەوڵ هەبووە بۆ نووسینی دەستووری هەرێمی کوردستان، ساڵی 2009 پرۆژەی دەستوور لە پەرلەمان پەسند کرا، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزیی دۆخی سیاسی گەڕێندرایەوە پەرلەمان، لە خولی رابردووی پەرلەمانیش لەلایەن لیژنەیێکی تایبەتەوە جارێکی دیکە لە کۆی زیاتر لە 120 ماددەی دەستور 74 ماددەی نووسرایەوە، بەڵام ئەوکاتیش بەهۆی ناکۆکیی سیاسی پرۆژەکە تەواو نەکرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment