بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەكاتی چوونیان بۆ وەرگرتنی مووچەكەیان چەند پێشمەرگەیێكی فەوجی 1ی لیوای 4ی پیادە تووشی رووداوێكی نەخوازراوی هاتوچۆ بوون.
ئەوەش هاتووە، لەئەنجامی رووداوەكە دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا و پێشمەرگەیەكیش بریندار بووە. وەزارەتەكە سەرەخۆشی لە خانەوانەی قوربانیەكان كردووە و هیوای زوو چاكبوونەوەشی بۆ بریندارەكە خواستووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment