گۆڕانکاری لە پۆستی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گۆڕانکاری لە پۆستی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەدا ئەنجامدرا و لە شوێنی جەبار یاوەر، رێباز بێرکۆتی لە پۆستەکەدا دەست بەکاردەبێت.

تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پۆستی ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەدا لە وەزارەتەکەدا لەلایەن یەکێتی نیشتیمانییەوە بەڕێوەدەبێت و بڕیاردراوە رێباز بێرکۆتی لەو پۆستەدا دەستبەکاربێت لە شوێنی جەبار یاوەر، کە پێشتر پۆستەکەی بەڕێوەبردووە.

لە رۆژی ٢ی ئەم مانگەدا، چاوگێکی ئاگادار لە مەڵبەندی سێی یەکێتی لە هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیاربوو لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا رێباز بێرکۆتی یەکێک بێت لە کاندیدەکانی یەکێتی نیشتیمانی لە بازنەی یەکی پارێزگای هەولێر، بەڵام دوای رێککەوتنی یەکێتی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕانداو پێداچوونەوە بە لیستەکاندا، وا بە باش دانرا کە تەنها کاندیدی ژن لەو بازنەیەدا دابنرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای ئەوەی رێباز بێرکۆتی لە کاندید بوونی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە کشاوەتەوە یەکێتی چەند پۆستێکیان بۆ پێشنیازکردووە و یەکێک لە پۆستەکان ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە بووە.

News Code 2173

Your Comment

You are replying to: .
captcha