کوردپرێس:
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، هەرێم پابەندە بە رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا و سەرجەم خاڵەکانی رێککەتنەکەی جێبەجێکردووە و چاوەڕوانی بەغدایە.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم باسی لەوەشكردووە، "هەرێمی کوردستان دەنگ و ناوێکی جوانی هەیە لەناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بابەتی ئازادیی بیروڕا و دیموکراسیەت."
سەفین دزەیی دەشڵێت، "ئەو رووداوانەی لەم دوایانەدا روویانداوە بەو واتایە نایەت کە پانتایی ئازادیی لە هەرێم سنوردارکراوە."
ئاماژەی بەوەش کردووە، "سەرۆکی هەرێم و سەرۆکى حکومەت هەمیشە جەختیان لەسەر پابەند بوون بە بنەمانکانی دیموکراسیەت و ئازادی رادەربڕین کردووەتەوە، بە لەبەرچاو گرتنی واقعی کورستان هەوڵی فراوان کردنیشیان داوە."
Your Comment