درۆنەکانى پەکەکە تورکیا پەرێشان دەکات

میدیایێکی تورکیا ناوى ئه‌و وڵاتانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ پەکەکە لەڕێگه‌یانه‌وه‌ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان دەستکەوتووە، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه‌، ڕاهێنەرانی هۆڵەندی ‌و ئەمریکی سەرپەرشتی چۆنێتیی بەکارهێنانی فڕۆکەکانیان کردووە.

کوردپرێس:

ڕۆژنامەی "خەبەر تورک" لەڕاپۆرتێکدا سەبارەت بەچۆنێتیی دەستکەوتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌) کە بەم دواییە چەند چالاکییەکیان لەناوەوەو دەرەوەی تورکیا دژ بەسوپای تورکیا ئەنجامدا، بڵاویكردۆته‌وه‌، "پەکەکە خاوەنی 41 جۆر لەفڕۆکەی نموونەییە"، باسی لەوەشکردووە، ئەو هێزە داواکاری بۆ دەسخستنی 120 فڕۆکەی تریش پێشکەشکردووە.

ڕۆژنامە تورکییەکە ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردوه‌، پارتی کرێکارانی کوردستان فڕۆکەکانی لەوڵاتی ئیماراتەوە بەدەستگەیشتووە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ ناوچەی سلێمانیی لەهەرێمی کوردستان، لەپاشاندا ڕەوانەی مەخموور کراون‌و دوای ماوەیەک، پارچەکانی فڕۆکەکان لەهەردوو ناوچەی مەخموور لەهەولێرو ڕەققە لەڕۆژئاوای کوردستان بەستراون.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، بۆئەوەی بابەتەکە نەبێتە جێگای سەرنج، پەکەکە داواکاری کڕینی فڕۆکەی درۆنی لەڕێگای چەند وڵاتێکی تریشەوە پێشکەش کردووە.

یەکەم جار پەکەکە لە10ى تشرینی یەکەمی ساڵی 2018 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەدژی سوپای تورکیا بەکارهێنا، لەدوای ئەو چالاكیه‌ى گه‌ریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستانیش، تورکیا لەبەشێکی زۆری بنکە سەربازییەکانیدا، سیستەمی تێکشکاندنی فڕۆکە دڕۆنەکانی جێگیرکردووە، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوه‌.

بنکەی سەرەکیی هەشتەمی سوپای تورکیا لەئامەد تائێستا دووجار کەوتۆتەبەر هێرشی درۆنەکانی پەکەکەو دوای ماوەیەکی کەم، بنکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لەباتمان‌و بنکەی فەرماندەی فیرقەی 23 لەشرناخ، لەلایەن درۆنەکانی پەکەکەوە هێرشیکراوەتەسەر، هه‌روه‌ك ڕۆژنامه‌ توركیه‌كه‌ ته‌ئكیدی كردۆته‌وه‌، "لەو سێ هێرشەدا، ئامانجی ستراتیژی سوپای تورکیا گورزی لێوەشێنراوە".

ڕۆژنامە تورکییەکە پرسیاری ئەوەی کردووە، چۆن دەبێت هێزێکی وەک پەکەکە، کە بەردەوام لەلایەن سوپای تورکیاوە هێرشیدەکرێتەسەر ببێتە خاوەنی ئەو توانا و تەکنەلۆژیایەیە، کێش سەرپەرشتی ڕاهێنانی گەریلاکانی ئەو هێزەی بۆ بەکارهێنانی فڕۆکە درۆنەکان کردووە و چۆن چۆنی ئەو تەکنەلۆژیایە گەیشتۆتە دەستیان.

له‌ڕاپۆرتی خەبەر تورکدا نووسراوه‌، "پەکەکە ئەکادیمیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی درووست کردووە، کەسانێک لەهۆڵەنداو ئەمریکا سەرپەرشتی ڕاهێنانی گەریلاکانی پەکەکەیان لەسەر بەکارهێنانی ئەو فڕۆکانە کردووەو ئەوەیان فێرکردوون کە چۆن بۆمبیان پێ هەڵبگرن‌و بەسەر ئامانجەکانی سوپای تورکیایاندا بیخەنە خوارەوە".

*لە شارپرێس وەرگیراوە

News Code 2144

Your Comment

You are replying to: .
captcha