کوردپرێس:
پەیمانگای واشەنتن بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕاپۆرتێکدا کە لەباەری دۆخی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا ئامادەی کردووە سەبارەت بە داهاتووی ئیدارەی خۆرسەر لە باکووری سووریا نیگەرانیی دەربڕیوە و هۆکارەکەش ئەوەیە کە پەیەدە و ئەنەکەسە بە جیدی هەوڵی چارەکردنی ناکۆکییەکانی نێوانیان نەداوە.
ئەو پەیمانگایە دەڵێت دوو ڕەوتی سیاسیی کوردی سووریا دەرک بە وەزعی ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا و ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکان و لێکەوتەی ئەو لێکترازانە ناکەن و دەشنووسێت: ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا و پارتی یەکێتیی سووریای دیموکرات لە بری ئەوەی هەوڵی سڕینەوەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی تورکیا بدەن و متمانەی ئەمریکا و ئەورووپا و کۆمەڵگەی ژێر فەرمانی خۆیان ڕابکێشن ئێستاش تەرکیزیان لە سەر ناکۆکییە نێوخۆیییەکان و موناقەشەکردنی برۆکراتییانەیە.
پەیمانگای واشەنتن ئەوەشی بیر هێنایەوە کە ئەو ڕەوتە کوردییە لە جیاتی ئەوەی باسی یەکگرتن بکات سەقاڵی موناقەشەکردنی لە سەر دامەزراندنی نووسینگەی حیزبییە. بۆیەش زۆربەی ئەوانەی بەشداریی دانوستانەکان دەکەن کەسایەتیی سەربازین و دەرک بە وەزعەکە ناکەن.
پەیمانگاکە لەبارەی وەزعی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە هۆشداریی بە ئەمریکا داوە و دەڵێت تاکە ئەنجامی ناکۆکی و ناتەباییی نێوان دوو ڕەوتە کوردییەکە لە سووریا ئەوە دەبێت کە وەزعێکی دژوار بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان دروست دەبێت کە ئەو دامەزراوەیە بڕیارە دانوستانەکانی ئاشتی لە سووریا بەڕێوە بەرێت. نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنەکەسە بە بەشێک لە ئوپوزسیۆنی سووریا دەزانێت و بە فەرمی دانی پێدا ناوە بەڵام پارتی یەکێتیی سووریای دیموکرات کە بەشی هەرە زۆری ناوچەی باکووری خۆرهەڵاتی سووریای لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە هەوڵ دەدات کورسییێک لە دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
پەیمانگای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هۆشداریی بە دوو ڕەوتە سیاسییەکەی کوردستانی سووریا داوە کە ئەگەر بێتوو ناکۆکییە نێوخۆییەکان درێژە پێبدەن مەترسیی داڕمانی بەکجارییان ئەگەرێکی بەهێز دەبێت.
هەڵبەت هاوپەیمانیی دژەداعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکاش وەک شەریکی کوردەکان کە کارتی کوشاری سەربازیی ناوچەکەن یەک لە خەتابارانی ڕێک نەکەوتنی دوو لایەنە کوردییەکەن چوونکە بە گوێرەی نووسراوی پەیمانگای واشەنتن ئەو هاوپەیمانێتییە نەیتوانیە کارتەکانی خۆی بۆ ناچاکردنی ئیدارەی خۆسەر بۆ چاکسازی لە حکومڕانی و دانانی چارەسەری سیاسی بەکار بهێنێت.
ئەو پەیمانگایە هەروەها سیاسەتە ناڕوونەکانی ئەمریکا لە سووریا و هەڕەشەی کشانەوەی هێز بە یەک لە هۆکارەکانی ئەو وەزعەی ئێستا باکووری سووریا دەزانێت و جەختیش دەکاتە سەر زەروورەتی گوشارخستنی ئەمریکا بۆ سەر تورکیا بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕی ئەو وڵاتە دژی کوردەکان و پێبەندکردنی کوردەکانی سووریا بۆ سامان پێدانی باشتر کارەکان بۆ پێشخستنی دانوتانی یەکگرتن و هاوکاریی زیاتری دامەزراوە ناسەربازییەکانی ئەمریکا و هەروەهاڵ دامەزراوەکانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئیدارەی خۆجێیی لە باکوری سووریا بە مەبەستی چاک کردنی وەزعەکە بەردەوام دەبێت.
Your Comment