بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود عەبدولخالق کەسایەتى سیاسى لە هەرێمى کوردستان بە شارپرێسى راگەیاندووە: خۆپیشاندانەکان دەرئەنجامێکى مەنتیقیە لەبەر ئەوەى دەسەڵاتى کوردی نەک شکستى هێناوە، بەڵکو وڵاتیشى هەڕاج و وێران کردوە، ئێمە وتمان کە دەسەڵاتداران هەموو سامانى سەرزەویان بردووە بۆخۆیان سامانى ژێر زەویمان هەیە، بەڵام ئێستا ئەوەشیان هەڕاکردوە بە دەوڵەتێکى وەکو تورکیا.
مەسعود عەبدولخالق سەبارەت بە رێکەوتنى هەرێم و بەغدا و ئاستى پابەندبوونى هەرێم بە رێککەوتنەکانەوە دەڵێت: "حکوومەتى هەرێم پابەندی هیچ رێکەوتنێک نابێت، نەک لەگەڵ بەغدا بەڵکوو لەناوخۆی هەرێمیش چی لەگەڵ نێوان خۆیاندا چی لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ و لایەنەکانى دیکە".
ناوبراو روونی دەکاتەوە، لەئێستادا ئابوورى کوردستان کەوتووەتە دەست دەوڵەتێکى دووژمنکارى وەک تورکیا و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و زۆرینەى خەڵکى کوردستان نەوت کە سیادییە و بەپێی دەستوور رادەستى بەغدا بکرێتەوە جگە لەو ١٥% ی چینى گەندەڵ و تاڵانچیە کە ئەوەی ناوێ.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment