پەیەدە: خۆپیشاندانەکان لە هەرێمی کوردستان بابەتێکی ناوخۆییە و پەیوەندیدارە بە هاوڵاتیانی هەرێمەوە

بەشی سووریا- نوێنەرایەتی پارتی یەکیتی دیموکراتی لەسەر خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوەکەدا پارتی یەکیتی دیموکراتی (پەیەدە) نیگەرانیی دەربڕی لە دەستگیر کردنى ژمارەیێک لە ئەندامەکانى لە سنوورى سلێمانى کە بە "بیانووی بەشداری کردن لە خۆپیشاندان دەستگیر کراون".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا پەیەدە رایگەیاندووە: "لەو خۆپیشاندانانەدا کە کوردەکانی کوردستانی سووریا تۆمەتبار کراون بە بەکار هێنانی توندوتیژی و بەو بیانووەش ژمارەیێکیان دەستگیر کران، داخوازییەکانی خەڵکی کوردستانی عێراقە بۆ باش کردنی دۆخی ئابووریی ڕەوایە و ئەمە بابەتێکی ناوخۆییە و پەیوەندیدارە بە هاوڵاتیانی هەرێمەوە".

پەیەدە جەختی کردوەتەوە کە بەکارهێنانی توندوتیژیی بۆ زیانگەیاندن بە موڵکی گشتیی پەسەند نییە، بەکارهێنانی توندوتیژییش لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.

لە کۆتاییشدا پەیەدە روونی دەکاتەوە کە پێویستە کەس بە چاوی تاوانبار سەیری کوردەکانی کوردستانی سووریا نەکات، ئارامیی هەرێمی کوردستان ئەرکی هەموو ئەو کەسانەیە لەوێ دەژین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210989

Your Comment

You are replying to: .
captcha