بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک بەپشت بەستن بەزانیاری هەواڵگری پێشوەختە توانیویانە ئەندامێکی چەکداری داعش لە ناحیەی عەباسیە لە سنووری قەزای حەویجە دەستگیر بکەن، دەستگیرکراوەکەش لەدیوانی ڕاگەیاندنی داعش کاری کردووە.
وەزارەتەکە ئاشکراشی کرد، دەستگیرکراوەکە لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایدایە دانی بەکارە میدیاییەکانیدا ناوە کە بۆ داعش کردوویەتی، لەوانە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆی کوشتارەکانی داعش و بەیاننامەکانی ئەو ڕێکخراوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا.
جەختیش لەوە دەکاتەوە، ڤیدیۆی کوشتارییەکانی داعشی لە یەکێک لە شاشەکانی ناو بازاڕی کەرکووک پەخش کردووە، کاتێک داعش دەستی بەسەر دوو گەڕەکی شارەکە لە2016 گرتبوو، هەروەها دەستیان بەسەر میمۆرییێکدا گرتووە کە ڤیدیۆی نوێی کوشتار و جموجۆڵی ئەو ڕێکخراوەی تێدا بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment