دانوستانەکان لەنێوان ENKS و PYNK بەمزووانە دەست پێدەکاتەوە

بەشی سووریا- ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد دەڵێت: گفتوگۆی نێوان ئەنەکەسە و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی کە بەهۆی ئامادە نەبوونی نوێنەرەکەی ئەمریکا ڕاگیرابوو، بەمزووانە دەست پێدەکاتەوە.

«قەدری جان» ئەندامی لیژنەی ناوچەیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا و هەروەها ئەندامێکی لیژنەی نوێنەرایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد ENKS لە قامیشلۆ لە وەڵامی پرسیارێکی کوردپرێسدا کە ئەنجامی دانوستانی کوردی-کوردی نێوان ENKS و PYNK بە کوێ گەیشت، ڕایگەیاند: دانوستانەکان بەهۆی کۆتایی هاتنی ئەرکی نوێنەری ئەمریکا لە گفتوگۆکاندا ڕاوەستا بوو، بەڵام بەمزووانە دەست پێدەکاتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: نوێنەری نوێی ئەمریکا لە دانوستانەکاندا هەفتەیێکە گەیشتۆتە کوردستانی سووریا و کۆبوونەوەی لەگەڵ دوو لایەنەکەدا بووە.

قەدری جان زیادی کرد دانوستانەکان تا ئاستی باڵا درێژەی بووە و لە هەشت مانگی ڕابردوودا گەیشتووینەتە ڕێککەوتنی بنەڕەتی لەوان لێکتێگەیشتنێکی سیاسی و پێکهێنانی لیژنەیێکی باڵای هاوبەش.

پێشتر ئەندامەکەی ئەنەکەسە لەبارەی هۆکارەکانی ناکۆکی لە دانوستانەکاندا بە کوردپرێسی وت: یەک لە هۆکارەکانی وانەی زمانی کوردی لە قوتابخانەکاندایە. بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر وانەی سیاسی لە کتێبی خوێندکاراندا داناوە کە پێویستە بگۆڕدرێت و بەپێی پێوەرە ناوچەیی و جیهانییەکان وانە بوترێتەوە تاکوو خوێندکارانی ئێمە بتوانن لعە زانکۆکانی سووریا و ئەورووپایشدا درێژەی بە خۆێندن بدەن.

قەدری جان وتیشی خاڵێکی دیکە ئاشکرا بوونی دۆخی دەستگیر کراوەکانە کە پەیەدە لە زیندانی کردوون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

ئەندامەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) وەبیری هێنایەوە: هەروەها لەسەر هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ بگەینە ڕێککەوتن. هەزاران گەنجی کوردستانی سووریا لە ئێستادا لەژێر ناوی لەشکری ڕۆژ لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەژین و پێویستە بگەڕێنەوە بۆ کوردستانی سووریا.

ناوبراو زیادی کرد: بابەتێکی دیکە یاسای هەڵەی سەربازیی ناچارییە لە یەپەگە کە بووتە هۆی ئەوەی ژمارەیێک زۆر لە گەنجەکانی کوردی سووریا کوردستانی سووریا بەجێبهێڵن.

قەدری جان دەڵێت: ئەمانە هەمووی داخوازییەکانی کۆمەڵگای کوردی سووریایە و ئەمانە داواکاریی ئەنەکەسە و پارتی دیموکرات نین بەڵکوو خواستی خەڵکە.

ئەندامەکەی ئەنەکەسە لەبارەی کاریگەریی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەمریکا لەسەر دۆخی کوردی سووریا، وتی: سیستەمی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا کۆماری و سەرۆکایەتییە و سەرۆک کۆمار ڕۆڵێکی گرینگی تێدا دەبینێت. ئێمە هیوادارین هەر کەس لە ئەمریکا دەبێتە سەرۆک تێڕوانینێکی ئەرێنیی لەبارەی درێژەی گفتوگۆکان لە کوردستانی سووریا ببێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210980

Your Comment

You are replying to: .
captcha