ئەمریکا درێژە بە پشتگیری کردن لە هێزەکانی سووریا دیموکرات دەدات

بەشی جیهان- بریکاری جێگری وەزیری دەروەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا جەختی کردەوە وڵاتەکەی درێژە بە پشتگیری کردنی هێزەکانی سووریا دیموکرات دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جوئێل ڕیبێرن، بریکاری جێگری وەزیری دەروەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە کۆبوونەوەی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکادا سیاسەتەکانی وڵاتەکەی لە سووریا لێکدایەوە.

ناوبراو جەختی کردەوە لە پێبەند بوونی ئەمریکا بە پڕۆسەی سیاسی لە سووریا بەپێی بڕیارنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و هەروەها بەگوێرەی تەعامول لەگەڵ ئەکتەرانی سەرەکی لە سووریا لەوان ڕووسیا.

جوئێل ڕیبێرن لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا تەئکیدی لەوە کردەوە کە ئەمریکا درێژە دەدات بە پشتگیرییەکانی وڵاتەکەی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک.

ڕیبێرن وتیشی کە ئەمریکا هەوڵ دەدات یاسای گەمارۆخستنەسەر سووریا کاریگەریی لەسەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان نەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210961

Your Comment

You are replying to: .
captcha