بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، فوئاد حوسێن و جۆیل رایبورن، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا لە پەراوێزی کارەکانی کۆڕبەندی گفتوگۆی 2020ی مەنامە كۆبوونهتهوه و له كۆبونهوهكهدا چۆنیەتی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی بۆ کێشەی سووریا تاوتوێ کراوە و لەوبارەیەوە وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندووه، حکوومەتی عێراق گرنگی بەوە دەدات ململانێیەکان لە سووریا کۆتایییان پێ بھێندرێت، ھەروەھا دۆسیەی ئاوارەکان یەکلایی بکرێتەوە و کەشێکی ئارامیش بە ئامانجی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان برەخسێندرێت.
ئاماژهی بهوهش كرد، ستایشی سەرجەم ئەو ھەوڵه ئاشتیخوازانە دەکەن کە بۆ کۆتاییھێنان بە نەھامەتییەکانی گەلی سووریا خراوەنەتەگەڕ.
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش هاتووه، سەبارەت بە رۆڵی وڵاتانی ھەرێمیی و نێودەوڵەتی لە چارەسەرکردنی کێشەی سووریا گفتوگۆ کراوە، فوئاد حوسێن وتوویهتی، "بەردەوام بوونی شەڕ و پێکدادانەکان لە سووریا، کاریگەری خراپی لەسەر رەوشی ئەمنی وڵاتانی دراوسێی سووریا دەبێت، بۆیە لە بەرژەوەندی عێراق و وڵاتانی دیکەی دراوسێی سووریادایە کە کۆتایی بھێندرێت بە کێشەی ئەو وڵاتە".
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment