دەستەی ئامار ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان خشتەی پێشبینیەکانی بۆ ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

کوردپرێس: بەپێی ئەو خشتەیەی رۆژی یەکشەممە دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بڵاوی کردوەتەوە، ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای هەولێر 2 ملیۆن و 254 هەزار و 422 کەسە و بەوەش گەورەترین پارێزگای هەرێمە لە رووی ژمارەی دانیشتوانەوە.

بەپێی هەمان خشتە، پارێزگای سلێمانی دووەم گەورەترین پارێزگایە و ژمارەی دانیشتوانی 2 ملیۆن و 152 هەزار و 595 کەسە، بەدوای ئەویشدا پارێزگای دهۆک دێت بە ملیۆنێک و 648 هەزار و 611 کەس.

بچووکترین پارێزگای هەرێمی کوردستان پارێزگای هەڵەبجەیە و ژمارەی دانیشتوانی تەنها 115 هەزار و 455 کەسە، بەوەش کۆی گشتی دانیشتوانی هەرێم گەیشتوەتە 6 ملیۆن و 169 هەزار و 61 کەس.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210899

Your Comment

You are replying to: .
captcha