بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە فەیسبووک، وەڵامی راگەیەندراوێکی ئۆفیر گێنلدمان، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی دایەوە و رایگەیاند: "ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندییێکی لە هەرێمی کوردستان نییە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەم ڕۆژانەدا ئۆفیر گێنلدمان، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری میدیای عەرەبی، لە توویتێکدا باسی لەوەکردبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە ئێران هێرش بکاتە سەر هاوڵاتیانی ئیسرائیلی لە چەند وڵاتێکی وەک (جۆرجیا ، ئازەربایجان ، تورکیا ، ئيمارات ، بەحرەین و هەرێمی کوردستان)".
ئاماژەی بەوەش کردووە، وەک چەندینجاری دیکە ڕایانگەیاندووە، ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیێکی لە هەرێمی کوردستان نییە و هیچ هاوڵاتییێکی ئیسرائیلیش لە هەرێمی کوردستان نین، بۆیە ئەو لێداونە بە هەر مەرامێک درابێت رەت دەکەینەوە و لە ڕاستییەوە دوورە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment