پرسی پەکەکە و پارتی بە چەک چارەسەر ناکرێت/ بوونی بایدن لە بەرژەوەندیی کوردە

بەشی سووریا- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا (P.Y.D.K) دەڵێت: وێڕای ئەوەی کە دەبێت پەکەکە و پارتی خۆیان دوور بگرن لە ململانێ، لەسەر پەکەکە-یش پێویستە کە وەکوو میوان هەڵسوکەوت بکات و شەڕی چەکداری لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دوور بخاتەوە.

«مەحموود محەمەد» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا (P.Y.D.K) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە ململانێکانی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕایگەیاند: کێشەی نێوان ئەم دوو حزبە بە چەک چارە ناکرێت و شەڕی چەکداری تەنها تۆڵەکردنەوە و ڕەق و قین قووڵتر دەکات.

ناوبراو درێژەی دا: وێڕای ئەوەی کە دەبێت ئەم دوو حزبە خۆیان دوور بگرن لە ململانێ، لەسەر پەکەکە پێویستە کە وەکوو میوان هەڵسوکەوت بکات و شەڕی چەکداری لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دوور بخاتەوە.

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا جەختی کردەوە: ناوچەی چالاکی دەربڕینی پەکەکە کوردستانی تورکیایە و ئەم حزبە دەبێت هەڵمەتەکانی خۆی بۆ ناو خاکی تورکیا بگوازێتەوە و نابێت دەستوەردان لە شەنگال و مەخمووردا بکات و ئەگەریش پێویستە لە قەندیلدا بمێنێتەوە دەبێت لەژێر چاودێڕیی هەرێمی کوردستاندا بێت و مافی هەرێم و دانیشتووانی ڕەچاو بکات.

ئەندامەکەی P.Y.D.K لەبارەی ئەوەی کە حزبەکەی چۆن بە پەکەکە و پارتیدا دەڕوانێت، ڕایگەیاند: بڕوامان وایە کە حزبە کوردستانییەکان دەبێت پێکەوە گفتوگۆ بکەن و ڕێز لە بیروڕای یەکتر بگرن. پێویستە پەکەکە یاساکان و مافی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرێت و پارتیش ڕێز لە پەکەکە و بەرخۆدانەکانی لە تورکیا بگرێت.

مەحموود محەمەد لەبارەی ڕۆڵی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا و کاریگەریی لەسەر پێگەی کوردی سووریا، وتی: بایدن سیاسەتوانێکی بەئەزموونە کە هەم بەباشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەناسێت و هەم لەبارەی پرسی کورد شارەزایە.

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا (P.Y.D.K) وتیشی: بایدن سیاسەتوانێکی ئاگایە و باشتر دەتوانێت هاوسەنگیی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزێت و بەرژەوەندیی نیشتمانیی ئەمریکایش بەدەست بێنێت. ڕەنگە ئەگەر جۆ بایدن لە جێگای ترەمپ بووایەت مۆڵەتی بە تورکیا نەدەدا هێرش بکاتە سەر باکووری سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210887

Your Comment

You are replying to: .
captcha