کوردپرێس:
سایتی سۆمەرییە نیوز دەقی نامەیێکی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە کە رۆژی 26/11/2020 ئاڕاستەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردووە.
لە بەشێکی نامەکەدا مەسروور بارزانی دەڵێت: سەرباری رێککەوتنەکان بەڵام هەرێم پارەی مانگەکانی ئایار و حوزەیران و تەمموز و تشرینی یەکەمی ساڵی 2020 لە بەغدا وەرنەگرتوە بەبێ هیچ بیانوویێکی یاسایی، جگە لەوەش مووچە و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە خەرج نەکراوە، سەرباری ئەوەی لە چوارچێوەی خەرجییەکانی وەزارەتی بەرگری جێگەی کراوەتەوە.
ئەوەش هاتوە "کە تێپەڕاندنی یاسای پاڵپشتیی کورتهێنانی داراییی ساڵی 2020 لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، بەبێ بەشداری فراکسیۆنە کوردستانییەکان، پێشلکاری هاوسەنگی و هاوبەشی و رێککەوتنە کە دەستوور جەختی لێ دەکاتەوە، سەرباری ئەوانەش هەرێم پێشتر و ئێستا ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ بردنە سەری بەڵێنەکانی لەبەرامبەر پابەندییە نەوتی و داراییەکان، لەبەرامبەردا پشکی دارایی هەرێم بە تەواوەتی بدرێت".
لە کۆتایی نامەکەدا سەرۆکی حکوومەت دەڵێت: هەرێمی کوردستان هەڵوێستی جێگیرە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک بەپێی دەستوور لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021 کە پێشتریش لەوبارەیەوە رێککەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدا هەبووە".
داواش لە مستەفا کازمی دەکات کە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئاگادار بکاتەوە بۆ خەرجکردنی بڕە پارەی ئەو مانگانەی کە ئاماژەی پێکراوە بەپێی رێککەوتنی هاوبەشی نێوانیان لە 15/8/2020.
Your Comment