کوردپرێس:
ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی هەرێم بە SNNی راگەیاند “سبەینێ لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبینەوە و کۆبوونەوەکان بەردەوامدەبن لەگەڵ وەفدی حکومەتی عێراق”.
سەرچاوەیێک لەئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند “شاندی تەکنیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی ئەنجوومەن بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون”.
سەرچاوەکە وتیشی: “شاندەکە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چوون و بڕیارە دوای ئەو شاندەش شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بچێتە بەغدا.
ئاماژەی بەوەش کرد ئەو شاندەی ئەمشەو رۆیشتوون بۆ ئەوەیە دەست بە گفتوگۆ بکەن لەسەر رادەستکردنی نەوت و داهاتی خاڵە سنوورییەکان و ناردنی شایستە دراییەکانی هەرێمی کوردستان.
هەر یەکە لە خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا و عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەندامی شاندەکەن. بڕیارە لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی ناردنی 320 ملیار دینارەکە، بودجەی ساڵی 2021 و گفتوگۆ بکەن.
Your Comment