گۆڕان پشتگیریی خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی هەرێم دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزووتنەوەی گۆڕان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک پشتگیریی خۆپیشاندەران و داواکاریی ناڕازییانی کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی ڕابردوودا هەموو هەوڵیان لە حکوومەتدا بەئاراستەی ئەم داواکارییانەی خۆپیشاندەران بووە.

کوردپرێس:

بزووتنەوەی گۆڕان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، پشتگیری تەواوی داواکارییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئەکەن بۆ فەراهەم کردنی ژیانێکی شایستە و مووچە، "هەموو هەوڵی سیاسیشمان لە ماوەی ڕابردودا هەر بەم ئاراستەیەدا بوە لە حکومەتدا. بزوتنەوەی گۆڕان بە توندی ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی ئەکات بەرامبەر بە خۆپیشاندەران".

ڕاگەیەنراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە

خۆپێشاندان و گردبونەوەی مەدەنی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی یەکێکە لە سەرەتایترین مافە مەدەنیەکانی هاوڵاتیان. لە ئێستاشدا، گوزەرانی خەڵک بەگشتی و باری گوزەرانی موچەخۆران بە تایبەت لە دۆخێکی خراپدایە، لەم پێناوەشدا خەڵکی کوردستان مافی خۆیەتی بۆ پرسی موچە و بژێوی خۆپیشاندان بکات.

ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە پشتگیری تەواوی داواکارییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەکەین بۆ فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە و موچە، هەمو هەوڵی سیاسیشمان لە ماوەی ڕابردودا هەر بەم ئاراستەیەدا بوە لە حکومەتدا. بزوتنەوەی گۆڕان بە توندی ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی ئەکات بەرامبەر بە خۆپیشاندەران. لێرەوە داواکارین لە هێزە ئەمنیەکانی پارێزگای سلێمانی کە دەستبەجێ بەکارهێنانی توندوتیژی بوەستێنن و گیراوەکانیش ئازاد بکەن.

هەروەها پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پەلە بکات لە ئەنجامدانی چاکسازی و ڕێکەوتن لەگەڵ بەغداد بە ئامانجی دابینکردنی قوتی خەڵکی کوردستان.

News Code 210864

Your Comment

You are replying to: .
captcha