بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی پارتی لە شەنگال بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاند، '' ئەوەی لە شنگال دەکرێت پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنە و پەکەکە تا ئێستاش بارەگاکانیان لە سەنتەری شەنگالدا ماون و ڕاستە هەندێک لە چەکدارەکانی لە تۆنیلەکاندا خۆیان حەشار داوە و ئێستاش گەورەترین بارەگای پۆلیس لەنێو شەنگالدا لە دەست پەکەکەدایە".
ئاماژەی بەوەش كردووە، ''ئەو بەناو ئاسایشەی لە شەنگال دروست کرابوو، هەموویان ماون بە ئیدارەکەیشییەوە، هەندێکیشیان خۆیان ئاوێتەی حەشد و پۆلیس و هەندێکیشیان لەنێو سوپا کردوون".
باسی لەوەش كردووە، "ئەوەی لە شنگال ئێستا دەکرێت تەنیا بۆ ئەوەیە خەڵک بگەڕێتەوە شەنگال، پێش هەڵبژاردن و بۆ ئەوەی لە شەنگال بە دڵی خۆیان کاندیدە عەرەبەکان دەربچن و دواتر بڵێن عەرەب نوێنەرایەتی شنگال دەکات".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، "تا نوێنەری یوئێن و حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەک هەنگاوەکانی شنگال جێبەجێ نەکەن بڕوامان بەو پروپاگەندەیە نییە کە لە شەنگال دەکرێت، چوونکە دەبێ ئەو هێزانە هەر لە شەنگالدا نەبن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment