کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 1ی دیسەمبێری 2020 له‌میانى پێشوازیكردنى لهوهفدێكى باڵاى بەریتانی، قوباد تاڵەبانی جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت ئاماژەی بەهەڵوێستی حکوومەتی هەرێم دا کە ئامادەیە بەبەپێی دەستور هەموو کێشەکانی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی چارەسەربکاتو بڕیاریشیانداوە بەمنزیکانە وهفدى حکومەتی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدا بکات.
وهفدى به‌ریتانیش جه‌ختی كرده‌وه، به‌ریتانیا ئامادەیه هاوکاری هەرێم‌و بەغدا بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و ئه‌وه‌شیان به‌تاڵه‌بانى وتوه:"چارەسەرنەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی لەهەموو عێراق‌و ناوچەکەداو ناشبێت پرسی بودجەو موچەی هەرێم لەبەغدا بەسیاسی بکرێت‌و لایەنە عێراقییەکان ئەم بابەتە وەک کارتێکی سیاسی بەكاربهێنن بۆ دژایەتیکردنی هەرێمی كوردستان".
Your Comment