کوردپرێس:
هەرێمی کوردستانی عێراق لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کێشەی گەورەی بووە بۆ خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی و هەر بەو بۆنەیەشەوە ناکۆکی و ململانێی زۆر لە هەرێم دروست بووە.
بەو حاڵەشەوە قەیرانی داراییی هەرێمی کوردستان نەبۆتە هۆکارێک کە حکوومەتی هەرێم خەرج کردنی قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکان بوەستێنێت.
کۆمپانیای گۆڵف کەی ستۆن لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ڕابردوودا بڕی 9.8 ملوێن دۆلار حەقدەستی مانگی ئەکتەوبری کۆمپانیاکەی خەرج کردووە کە حەقدەستی کێڵگەی نەوتی شێخان بووە و پشکی کۆمپانیاکە 7 ملوێن دۆلار بووە.
کێڵگەی نەوتی شێخان دەکەوێتە 60 کیلۆمەتریی شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای گۆڵف کەی ستۆن 80 لە سەدی پشکی کێڵگەگەی بەدەستەوەیە.
Your Comment