کوردپرێس: بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ، بنکەیێک لەناو ناحیەی سنونێ و پێنج بنکەش لە دەوروبەری شنگال و دەوروبەی ناحیەی سنونێ چۆڵ کراون، بەڵام تائێستا هێزی عێراقی نەچوونەتە ناو ئەو بنکانەوە.
بڕیاربوو هەفتەی رابردوو لە شنگال دەست بە ئۆپەراسیونێکی هاوبەشی سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵ بکرێت، بەڵام ئوپەراسیۆنەکە ماوەی چەند رۆژێک راگیرا و دەرفەتێک بە هێزەکانی دەرەوەی حکوومەتی فیدراڵ درا بۆ ئەوەی شنگال چۆڵ بکەن، یاخود چەکەکانیان دابنێن، نیوەڕۆی ئەمڕۆش ئەو وادەیە کۆتاییدێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment